
وڵات - تایبهت
بۆیەکەمجار وەزارەتی تەندروستی عێراق فەرمانگەی هۆشیاری و ڕاگەیاندن، بەهاوبەشی ڕێکخراوی یونسێف،
هەڵمەتێکی دەست پێکرد سەبارەت بە گۆڕینی زەرفی نایلۆن بۆ زەرفی کاغەز، ئەویش لەبەر هۆکاری مەترسی بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان، لەو پێناوەدا چەندین زەرفی کاغەزیان بەبێ بەرامبەر دابەشکرد بەسەر هاوڵاتیاندا، هەروەها بەسەر نانەواخانە و
سەمونخانەکاندا.
چالاكێكى بوارى ژینگهى لهقهزاى چهمچهماڵ لهوبارهیهوه دهڵێت: سەبارەت بە قەدەغەکردنی زەرفی نایلۆن، خۆشبەختانە پێشتر قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی بڕیارێکی هاوشێوەی ئەم بڕیارەی عێراقى دەرکرد، بەڵام هێشتا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمەش وەکو ڕێکخراو داوامان لە قایمقامیەتی چەمچەماڵ کردووە کە ئەو بڕیارە سنوری ئێمەش بگرێتەوە، خۆشبەختانە ئیدارەی
گەرمیانیش بڕیاریان دا زەرفی کاغەز بەکاربهێنرێت،
ئهوچالاكهى بوارى ژینگه ئهوهشى وت،گومانی تێدا نیە، زەرفی نایلۆ هەم بۆ تەندروستی و هەم بۆ ژینگە زیانی هەیە، هەرچی زەرفی کاغەزە زیانەکانی کەمترە، بەڵام ئەبێ ئەوەشمان بیرنەچێ، زەرفی کاغەز لە درەخت دروست دەکرێ لەو ڕووەوە زیانی بۆ
ژینگە هەیە.بەڵام بەو پێییەی زەرفەکان لای خۆمان دروست ناکرێن زیانیان بۆ ژینگەی کوردستان کەمتر دەبێ
داواش لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان و هونەرمەندان کراوە هاوکاری ئەو هەڵمەتە بن بەمەبەستی سەرخستنی