وڵات - تایبه‌ت
بەمەبەستی خزمەتکردن بە ژینگەی سنورەکەیان، سەرۆکایەتی شارەوانی خاڵخاڵان، ڕێگە بە هیچ هاوڵاتییەک نادات خانوو بنیاتبنێ تاوەکو درەختێک نەڕوێنێ،
بەپێی نوسراوێک کە واژووی، ئازاد عاسی سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵانی لەسەرە، هیچ مامەڵەیەک بەڕێ ناکرێ تا خاوەنی موڵک درەختێک نەڕوێنێ.
سەرۆکایەتی شارەوانی خاڵخاڵان له‌بڕیارێكى نوێ‌دا داواده‌كات هاوڵاتیان له‌كانى دروست كردنى خانویان دووكان وباڵه‌خانه‌ى بازرگانیدا ڕه‌چاوى ژینگه پارێزى بكەن،وئه‌وانیش كارئاسانى بۆ مامه‌ڵكانیان ده‌كه‌ن.
مه‌عروف مه‌جید:سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئاینده بۆپاراستنى ژینگه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:کارێکی زۆر جوان و بەجێیە، خۆزگە لە هەرێمی کوردستان ڕێگە نەدەدرا هیچ پڕۆژەیەک بنیاتبنرێ تا چەندین درەخت نەچێندرێت،كۆپیه‌ك له‌نوسراوه‌كه‌ى سەرۆکایەتی شارەوانی خاڵخاڵان بۆ(وڵات) نێردراوه
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌ڕابردوو ئه‌وه جەندین جار پێشنیاريان کردووە، بۆ ئەوانەی خانوو بنیاتدەنێن یا ئەو کەسانەی لە زانکۆ وەردەگیرێن، یا ئەوانەی زانکۆ تەواو دەکەن، یا ئاهەنگی هاوسەرگیری یا منداڵ لە دایک بوون چەندین درەخت بچێنێت، ئەوا گومانی تێدا نییە ڕێژەی سەوزایی زۆر زیاد دەبێ،

ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات ئێمە داوامان لە حزبە سیاسیەکانیش کرد کە بۆ بۆنە حزبی ونیشتمانی و ئاینییەکان لەبری کاغەز و پەڕۆ درەخت بچێنن، خۆشبەختانە هەندێکیان داواکەی ئێمەیان قبوڵکرد و ئەنجامیان داوه..