نوێترین

recent

13/06/2019

هەرێم و بەغدا لە کوردستان کۆدەبنەوە

وڵات -تایبه‌ت
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.بەپێی زانیارییەکانى وڵات کە لەسەرچاوەی باوڕپێکراو دەستی کەوتووە، بڕیار وایە ئەمڕۆ عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی سەردانی هەولێر بکات و چاوی بە گەورە بەرپرسانی هەرێم بکەوێت.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ”دڵخۆشی کردین“.عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەش 

کرد، کە بەغدا بە قورساییەکی زۆرەوە بەشداریی رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند، ”پاڵپشتیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین“.ئەمڕۆ بڕیارە د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لەبارەی نەوت و بودجە و موچە و جەند کێشەیەکی دی گفتوگۆ بكه‌ن


Picsart-24-02-23-21-31-09-085