نوێترین

recent

19/06/2019

کرێکار؛ لە سۆشیاڵ میدیا فەتوا دەبارێنێت




وڵات _ چلانە قادر

"لەپشتى مێزێکەوە دانیشتێت و بەکامێراو مایکێکەوە بە سۆشیاڵى نەرویج دەژیت و هیچ کارێکى نیە، تەنها کارى ئەو بووەتە خوێندەوە و وەڵامدانەوى پرسیارى شەرعى فانەکانى بە زمانێکى پاراوى سلێمانى"، ئەو کەس نیە مەلا کرێکارە.

نەجمەدین فەرەج ناسراو بە (مەلا کرێکار)، یەکێکە لەڕەمزە ئاینى و سیاسیەکانى ئیسلامیەکانى کوردستان بەتایبەت لە ٩٠ کانى سەدەى ڕابردودا، کۆتا کارى سیاسى و سەربازى ئەو بەڕێوەبردنى گروپێکى توندڕەوى جیهادى سەلەفى بوو، لە ناوچەى هەورامان بەناوى (ئەنسارول ئیسلام) کە چەندین شەڕیان لەگەڵ یەکێتى کرد دەیان پێشمەرگەیان کوشت تا ساڵى ٢٠٠٣ لەگەڵ پڕۆسەى ئازادى عێراق ئەوانیش کۆتاییان پێهات و مەلا کرێکاریش گەڕایەوە نەرویج.

کرێکار ڕۆژانە دەیان فەتوادەدات و سیاسیە کوردییەکان دەشکێنێت

کرێکار، لەسەر چەندین کەیسى بڵاوکردنەوەى توندڕەوى ئاینى زیندانى کراوە، دواهەمیان چەند ساڵێک لەزیندان هاتە دەرەوە، ئەو ئێستا زۆر بەوریاییەوە قسە دەکات، بەڵام هیچ کات زمانى بەرامبەر دەسەڵاتدارانى کورد بەباش ناگەرێت تەنها "سوکایەتیان پێدەکات".

کرێکار، ئێستا مۆدێلێکى نوێى داناوە ئەویش وەڵامدانەوەى پرسیارە شەرعیەکان و فەتوادانە لەبارەى پرسە شەرعیەکانەوە، بۆ ئەوەش ئاسانکارى زۆریکردووە تەنانەت لەپێگەکەى خۆى بەشێکى تایبەتى کردووە بۆ ناردمى پرسیار کە ڕاستەوخۆ لە سۆشیاڵ میدیا وەڵامى پرسیارەکان دەداتەوە.

خەیرى عەبدوڵا، گەنجێکى شارى هەولێر و ئەو کێشەى لەگەڵ خانەوادەى هەبووە، پاش ئەوەى لەڕێگەى پەیامێکەوە نامەى بۆ کرێکار ناردووە، وەڵامى پرسیارەکەى داوەتەوە، ئەو ووتى: "وەڵامەکەى مامۆستا کرێکار بۆ من بڕواپێکەربوو".

خەیرى ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، ئەو ڕێگاکەى بۆ ئاسانکردووە و لەبرى ئەوەى بچێتە فەتواى کوردستان شەرم دایبگرێت لەوێ بێ ئەوەى خۆى بناسێنێت وەڵامەکەى وەرگرتووە.

مەلا کرێکار لەدادگا

بەڵام بەپێچەوانەوە زۆر کەس هەیە بۆ کاڵتەپێکردن نامە بۆ کرێکار دەنێرن سەبارەت سێکس و چەندین پرسى تر کە چیرۆکى هەڵبەستراون لەڕاستیدا نین، خەیبەر ناوى خوازراوى گەنجێکە قسەى بۆ وڵات _ کرد، ئەو چەندین نامەى بۆ کرێکار ناردووە، دەڵێت: "زۆجار ئێمە پرسیارێک دەنێرین بۆ مەلا کرێکار لەبارەى پرسێکى گرنگى کۆمەڵگاوە خۆمان چیرۆکێک هەڵدەبەستین، دواتر کاتێک وەڵام دەداتەوە وەڵامەکان لە پەیجەکانى خۆمان دادەنێین خەڵک زۆر سەیریان دەکات، ئامانجى ئێمە لەو کارە بەرزکردنەوەى ڕانکى پەیجەکانمانە چونک خەڵکى سەیرى دەکات".

ئەمە فێڵێکە لە کرێکار دەکرێت، بەڵام ئەو هیچ کات دوودڵ نیە لەوەڵامدانەوەکان، زۆرجار فەتواى (وازهێنانى خێزانى، حەرامکردن، حەڵاکردن، جوتبوون) یان دەیان پرسى تر گرنگى کۆمەڵگا دەکت کە ڕۆژانە دەکاتە دەیان فەتوا.

لیژنەى فەتواى هەرێمى کوردستان، تائێستا هیچ هەڵوێستێکى فەرمى لەوبارەیەوە نەنوانداوە، وڵات پەیوەندى بەچەندین کەس لە لیژنەى فەتواو مامۆستایانى ئاینیەوە کرد ئەو پرسەیان بە هەستیار زانى و قسەیان نەکرد.

زۆجار چیرۆکى ساختە ئاڕاستەى کرێکار دەکرێت، بەڵام ئەو بێدودڵى وەڵام دەداتەوە

لەگەڵ فەتواکانیش ئەو زۆرجار فەتواى سیایش دەدات، ئەو هیچ کات زمانى بەباش بەرامبەر پارتى و یەکێتى و ئیسلامیەکان ناگەڕێت و بڕواى بە ڕۆشتنیان هەیە و دەڵێت: "نابێت بمێنن، دەبێت ڕابماڵرێن".

کرێکار زۆر جار باسى کەس بەکەسى ناو سەرکردەکانى پارتى و یەکێتى دەکات، ئەو لەباسى مەسعود بارزانیدا زمانى هەستیارانە دەجوڵێنێت لەم دوایەدا هیچ قسەیەکى لەسەر نەکردووە، بەڵام بۆ تاڵەبانى وانیە و لەوەڵامى پرسیارێک کە لێیکراوە لەبەرامبەر ئەوەى بۆچى لەگەڵ تاڵەبانى کۆبونەوەى کردووە لەسەردەمى بزوتنەوەدا، کۆبونەوەى لەگەڵ تاڵەبانى بە ئاسایى زانیوە و دەڵێت: "خۆ دەبێت ئەگەر شەریشمان کرد، بەشى ئاشتى و گفتۆ بکەین، ئەى چۆن دۆخەکان چاک بکەینەوە".

دواین پرسیارى خەڵک لە مەلا کرێکار کراون


ئەو ئێستا تەنها لەچوارچێوەى ماڵێکدایە، هەرچەندە خۆى بەڕابەرى ڕەوتێک دەزانێت و کەناڵێکى هەیە بەناوى "شاهیدان"، ڕۆژانە لەم کەناڵەوە فەتواوى سیاسى و ئاینى بڵاودەکاتەوە، بەڵام کاریگەرى سیاسى و ئاینى کرێکار تەنها لەچوارچێوەى ئەو وەڵامانەدا ماوەتەوە کە دەیداتەوە بەفانەکانى لە سۆسیاڵ میدیا، چونکە تائێستا هیچ کاریگەرییەکى سیاسى کرێکار دەرنەکەوتووە لە هاوکێشە سیاسیەکانى کوردستان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085