نوێترین

recent

18/06/2019

پارتی بۆ هەڵەدنی: فێربوویت ڕەخنە لە هەموو شت دەگریت



دوای ئەوەی پەڕلەمانتارێكی یەكگرتوو ڕەخنەی لەشاندی دانوستانكاری پارتی گرت بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەهۆی یاوەری كردنی جێگری سەرۆكی پەڕلەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لەكاتی سەردانی لایەنەكان، پەڕلەمانتارێكی پارتی دەڵێت: “ئەو برادەرە ڕەخنە لەهەموو شتێك دەگرێت”.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەڕلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاندبوو، خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان خراپترین و بێ هەیبەترین خولەكانی پەڕلەمانە و دەستەمۆ و ملكەچی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە، نەك چاودێری بكات و توانای لێپرسینەوەی دەسەڵاتی جێبەجێ كردنی هەبێت، “دەشڵێت: “لەكوێی دونیادا بووە جێگری سەرۆكی پەڕلەمان، ئەندامی شاندی سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێرداو بێت”.

هێڤیدار ئەحمەد، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو هاوڕێیە ڕەخنە لەدارێكیش دەگرێت بۆچی وشك بووە، ڕەخنە لەبەردیش دەگرێت، بۆیە فێر بووە بەبێ ڕەخنە ناژی.

دەشڵێت: “هێمن هەورامی پێش ئەوەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمان بێت، ئەندامی سەركردایەتی پارتیە، هەروەها كەسێكی لێهاتووە و وەك جێگری سەرۆكی پەڕلەمانیش ئاساییە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆكان بێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بۆیە ئەندامانی شاندەكە هەموویان كادیری پارتین و دڵسۆزی كوردستانن”.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەوەش دەخاتەڕوو، لە ماددەی ٢٢ بڕگەی پێنجەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان ڕێگە بە پەڕلەمانتار دەدرێ كاری حیزبیش بكات، بۆیە كاری پەڕلەمانی ڕێگر نییە لە ئەنجامدانی كاری حیزبی، بەڵام ڕێگری دەكات لەكاری بازرگانی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085