نوێترین

recent

10/06/2019

ئەو سەرۆکانەى کێن بایکۆتى مەراسیمەکەى نێچیرڤان بارزیانى یان کرد؟



 

وڵات _ تایبەت

جگە ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى و سەرۆکى نەوەى نوێ بەرپرسى هەموو پارتە سیاسیەکانى کوردستان بەشدارن لە مەڕاسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

بەگوێرەى ووتەى تیمى پڕۆتۆکۆڵى ڕێڕە و ڕەسمى سوێندخواردنى نێچیرڤان، جگە لەکێتى داوەتنامەى فەرمى بۆ سەرجەم سەرۆکى پارتە سییەکان چووە، بەڵام بەشێکیان ئامادەبوون.



بەگوێرەى ووتەى تیمى پڕۆتۆکۆڵ، جگه‌ له‌ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی، پارتی داوه‌تنامه‌ی بۆ سه‌ركرده‌ی هه‌موو حیزب و هێزه‌ سیاسییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌وانه‌ی یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن، بریتین له‌ شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو. محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كاوه‌ مه‌حموود، سكرتێری حیزبی شیوعی.

سەڵاحەدین بەهادین و عومەرى سەیدعەلى و محمەدى حاجى مەحمود بەشدارن

سۆران عومەر، پەرلەمانتارى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان ئەوەى ئاشکراکرد، ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى بەشدارى مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە فراکسیۆنى کۆمەڵ بەشدارى پڕۆسەکەى کردووە.



هاوکات شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەێ کە خاوەنى ١٠ کورسى پەرلەمانیە، بایکۆتى پڕۆسەکەى کردووە، ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە ئەو پڕۆسەیە لەدەرەوەى پەرلەمان بێبەهاکردنى پڕۆسەکەیە.

هاوکات لە ئاستى عێراقیش، عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق یەکێکە باڵاترین دەسەڵاتەکانى عێراق بەشدارى پڕۆسەى سوێندخواردنى نێچیرڤان ناکات، بەبێ ئەوەى هیچ ڕونکردنەوەیەکى پێویس بدات لەوبارەیەوە.

بەگوێرەى تیمى پڕۆتۆکۆڵى مەراسیمى سوێند خواردنى نێچیرڤان بارزانى، ئەم پرۆسەیە بەرزترین ئاستى پڕۆتۆکۆڵە لەکوردستان ئەنجام درابێت.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085