کار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جوتیارانە دەکرێت کە بەروبوومە کشتوکاڵیەکانیان سوتاوە و تا ئێستاش زیاتر لە ١٠٠ واژۆی ئەندامانی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە کۆکراوەتەوە.
عەباس عەلێوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی هاوپەیمانی چاکسازی رایگەیاند "تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ واژۆی ئەندامانی پەرلەمان کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی ئەو کەسانە بکریتەوە کە بەروبومەکانیان سوتێنراوە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو "حکوومەت پابەندە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو جوتیارانە لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو ئاگرانەی کەوتوونەتەوە بە دەستی ئەنقەست بووە".
ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی زانیاریەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەندا بڕگەی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران دەخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکانەوە تا دەنگی لەسەر بدرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە پێشبینی دەکریت کە دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران کاتی بوێ بەو پییەی دەبێت چەندین لیژنە درووست بکات تا قەبارەی ئەو زیانانە و چۆنیتی تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ قەرەبووکردنەوەیان دیاری بکات.