وڵات میدیا - هەولێر
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ ناردنی بودجه له له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ كوردستان ده‌كرێت.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریانداوه به به‌ڵگه‌وه روونكردنه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك بده‌ن.
رێباز حه‌ملان رایگه‌یاند، حكوومه‌ت له ساڵانی 2014 تاكو 2018 نه‌یتوانیوه پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ساڵی 2018، حكوومه‌تی عێراق 9 جار مووچه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه 2 تریلیۆن و 857 ملیار دینار بووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه له ساڵی 2019، بڕی 2 تریلیۆن و 266 ملیار دینار، ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
هاوكات ره‌تیكرده‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت به‌شی مووچه بكات، بۆیه حكوومه‌ت لای خۆیه‌وه بڕی 1 تریلیۆن 831 ملیار دیناری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌غدا ره‌وانه‌ی كردووه و وه‌ك مووچه دراوه.
روونیشی كرده‌وه، كه پاره‌ی پێنج مانگ له به‌غداوه هاتووه، به‌ڵام له ساڵی 2018 سێ مانگ دواكه‌وتوون، بۆیه نه‌دراوه، له هه‌مان كاتدا، مووچه له مانگی 12ی 2018ه‌وه تاكو ئێستا به‌بێ پاشه‌كه‌وت دراوه.
