نوێترین

recent

27/05/2019

سەفین دزەیی لەبارەی چۆنێتی دابەشکردنی موچەوە رونکردنەوە دەدات


وڵات میدیا - 
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەو پارەیەی کە لە بەردەستیانە دەتوانن پێش جەژن مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش بکەن، و جەختیشیکردەوە ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دەکەوێتە دوای جەژن.


سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا  ئاشکرای کردووە "بەو برە پارەیەی لە بەردەستی وەزارەتی داراییە کە دەتوانرێت مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەشبکات".


ناوبراو ڕوونیکردەوە "ئەگەر بەغدا تا پێش جەژن پارە بنێرێت بۆ هەرێم ئەوا حکومەت دەتوانێت بەبێ وەساتن و لە پشووەکانیشدا مووچە دابەشبکات".


جەختیشیکردەوە ئەو پارەیەی کە لە بەردەستی وەزارەتی داراییە تەنها بەشی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دەکات و ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت دابەشکردنی مووچەی هەندێک وەزارەت دەکەوێتە دوای جەژن.


ئەوەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی فیدراڵیی عێراق مانگانە لە ١٣ یان ١٤ی مانگدا پارە دەنێرێت بۆ هەرێم و بەو پێیەشبێت تا دوای جەژن هیچ بڕە پارەیەک ناگاتە هەرێم لە بەغداوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085