وڵات میدیا -
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان جەختیكردووەتەوە، كە دەیەوێت كێشەكانی توركیا بەرێگەی ئاشتی چارەسەربكرێن.
ئەو هەڵوێستەی ئۆجەلان ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەلایەن پارێزەرەكانی راگەیاند، كە چوار شەممەی رابردوو لەدوورگەی ئیمراڵی سەردانی ناوبراویان كرد.
پارێزەرەكان راشیگەیاند، سەرەرای ئەوەی ئۆجەلان جەخت لەئاشتی دەكاتەوە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێك بەفەرمی وەڵامی ئەو پەیامەی ئۆجەلانی نەداوەتەوە.
پارێزەرەكان ئەوەشیان راگەیاند، كە ئۆجەلان نامەی ئاراستەی ئەو كەسانە كردووە، بەهۆی گۆشەگیری سەر ئەو مانیان لەخواردن گرتووەو داوای كردووە، مانگرتنەكەیان بشكێنن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەساڵی 1999وە لەزیندانی ئیمراڵییەو ماوەیەكە رێگە بەپارێزەرەكانی دەدرێت سەردانی بكەن، لەو چوارچێوەیەش چەند پەیامێكی راگەیاندووە.
