شرۆڤەکارێکى نزیک لە حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ساڵى ڕابردوو چەند پێگەیەکى چەکدارانى حەشدى شەعبیان لە عێراق بۆردومان کردوە.
ئایدن کوهین کە شرۆڤەکار و دیپلۆماسێکى نزیک لە دەزگای بڕیارى حکومەتى ئیسرائیلە لە تویتەرەکى خۆى بڵاویکردەوە،هێزى ئاسمانى وڵاتەکەى چەند خاڵێکى چەکدارانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى ئەنبار سەر سنورى عێراق و سوریا بۆردومان کردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا و ئیسرائیل چەند جارێک هۆشداریان دابووە گروپەکانى حەشدى شەعبى لە سوریا و عێراق کە ئەگەر ببنە مەترسى بۆسەر هێزەکانیان لە ناوچەکەدا ئەوا دەیانکەنە ئامانج و بۆردومانیان دەکەن.
پێشتر و لەکاتى بۆردومانەکەدا حەشدى شەعبى چەند بەیاننامەیەکیان دەرکرد و ئیسرائیل و ئەمریکایان تۆمەتبارکرد بە بۆردومانکردنى چەند پێگەیەکیان لە سنورى ئەنبار کەبەهۆیەوە ژمارەیەک کوژرا و برینداریان لێکەوتەوە.
