به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگی به‌هێز و پارچه‌یه‌ك ئاسن تیایدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵدا ده‌گرن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كات به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن.
لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له ٥٠ ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به شوێنێ ناسكیان دروست ده‌كات.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هه‌بوونی سپرینگێكی به‌هێزی له‌و جۆره و به‌كارهێنانی بۆ ته‌قادنی موروه‌كه، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن دروستده‌كات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه به‌كارهێناوه و به‌ساغی له ده‌سكی ده‌مانچه‌كه دانراوه، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی شكان دروست بكات.
لیژەکە ئاشکراشیکردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌رووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە، داوا له دایكان و باوكان ده‌كه‌ین به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له كڕینی ئه‌و جۆره یارییانه و له‌كاتی هه‌بوونیدا له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
