نوێترین

recent

19/05/2019

یەکێتی ئەمجارەش سه‌ركه‌وتوونه‌بوو


مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوویەوە و ئەمجاریش نەیتوانی دوا بڕیار بدات سەبارەت بە کاندیدەکانی حزبەکە بۆ پۆستە وەزارەییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەەمە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پرس میدیا کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە دەستنیشانکردنی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی ئەو حزبەک لە کابینەی نۆیەمدا.
میدیای زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێکراوە و یەکێک لە بابەتانە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
ئەمەش دووەمین کۆبوونەوەی مەتەبی سیاسی یەکێتییە بپۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی پۆستە وەزارییەکان کە بێ ئەنجام کۆتایی هاتووە.
بڕیارە دوای ئەوەی مەکتەبی سیاسی کاندیدەکان دەستنیشان دەکات، لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە بە دەنگدان کاندیدەکان یەکلایی بکرێنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085