دوای ئەوەی ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەنرا و ناوی فەرهاد پیرباڵی تێدا نەبوو، ناوبراو ڕایگەیاند هەڵویستی توندی دەبێت و وتی "هەر ئێستا دەچم پەرلەمان دەگرم".
فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانکۆ کە ناوی خۆی بۆ بوون بە کاندیدی پۆستی سەرۆکی هەرێم تۆمارکردبوو بە پرس میدیای ڕاگەیاند هەڵویستی توندم دەبێت دژی ئەو بڕیارەی پەرلەمان.
ناوبراو وتیشی "مادام پەرلەمان منی دورخستووەتەوە هەر ئێستا دەچم پەرلەمان دەگرم".
فەرهاد پیرباڵ باسی لەوەشکرد ئەو بڕیارەی پەرلەمان قبوڵ ناکات و دەبوو زوو ئاگاداریان بکردایەتەوە لەوەی کە وەکو کاندید پەسەندی ناکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پەڕلەمانی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە وەکو کانیدی بۆ سەرۆکی هەرێم پەسەندکراون.
