نوێترین

recent

19/05/2019

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبونەوەدایە


كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد و لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی کەرکوک تاوتوێ دەکرێت.

میدیای فەرمی یەکێتی ئاشکرای کردووە له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیدا گفتوگۆی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشكی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان له‌وناوچانه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085