كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی مریشك رونكردنه‌وه ده‌دات و جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌می ناوخۆ له 100% به‌شی پێویستیه‌كانی ناوخۆ ده‌كات و ده‌شڵێت: ئه‌و مریشكه‌ی به‌ناوی مریشكی توركییه‌وه دێت، پێده‌چێت به‌ڕازیلی یان ئۆكرانی بێت و له‌زه‌رفی توركیدا بێت.
نازم عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی راگه‌یاند:قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك له 27 وڵاته‌وه بۆ هه‌رێم، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرانبونی نرخی مریشكی ناوخۆ ناكات، چونكه به‌رهه‌می ناوخۆ 100% به‌شی پێویستیه‌كانی ناوخۆ ده‌كات و پێویستمان به‌به‌رهه‌می ده‌ره‌وه نییه.
وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه له27وڵاته‌وه هاورده‌كردنی مریشكی قه‌ده‌غه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ سه‌ره‌نجه هاورده‌كردنی مریشكی له‌وڵاتی توركیاوه قه‌ده‌غه‌نه‌كردووه، پێده‌چێت ئه‌و مریشكه‌ی به‌ناوی مریشكی توركییه‌وه دێته هه‌رێم، مریشكی به‌ڕازیلی یان ئۆكرانی بێت و له‌زه‌رفی توركیدا بێت.
جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، پارێزگای سلێمانی ساڵانه 176هه‌زار بۆ 170هه‌زار تۆن به‌رهه‌می مریشكی پێویسته، واته له‌ساڵێكدا به‌پێی خواستی تاك هه‌ر نه‌فه‌رێك 24 كیلۆ گۆشتی مریشكی پێویسته و زیاده‌ی ده‌نێردرێته به‌غدا و باشوری عیراق.
