دوای هه‌شت مانگ، 14 په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر و یه‌كێكیان په‌رله‌مانتاری پارتییه.
حه‌سه‌ن ئاڵی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاندوه"دوای هه‌شت مانـــگ، 14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كورسیه‌كانیان لێوه‌ربگیرێته‌وه، چونكه به‌هه‌ڵه به‌براوه ده‌ستنیشانكراون، بۆیه رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر".
وتیشی:"ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كوردیان تێدا نییه، به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ئاشكرابوه كه ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه له‌لیسته‌كه‌یان كه‌ده‌نگی پێویستی هێناوه له‌دادگای فیدراڵی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردون و دادگاش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سكاڵاكارانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه(سه‌عید سه‌فوان)ه، كه سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌سه‌ر شاری موسڵ.
سه‌رچاوه :SNN
