یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئەگەری ڕۆشتنی سێرجیۆ ڕامۆس لە یانەکەیان، دەیانەوێت ڤێرگیل ڤان دایکی هۆڵەندی بکەنە شوێن گرەوەی.
.ڕۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە پلانێکیان داناوە کە لە ئەگەری جێهشتنی یانەکەیان لەلایەن ڕامۆسی کاپتنەوە، ئەوا راستەوخۆ هەوڵ بۆ گواستنەوەی ڤاندایکی بەرگریکارە هۆڵەندییەکەی یانەی لیڤەرپوڵ دەدەن.
.مارکا ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە ئامادەن پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرج بکەن.
.هەوڵەکانی مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤاندایک لە دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە لە هاوینی ئەمساڵ رامۆسی بەرگریکار یانەکەی جێدەهێڵێت.

