ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی فه‌له‌كی، كه باره‌گاكه‌ی له ئیماراته، رایگه‌یاند، 5ی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌نده‌كه، محه‌ممه‌د شه‌وكه‌ت عه‌وده رایگه‌یاند، بڕیاره له ئێواره‌ی دووشه‌ممه 3ی حوزه‌یران، چاودێری مانگی شه‌وال بكرێت، كه له دوای خۆرئاوابوون به سێ خوله‌ك له سعوودییه دیار نامێنێت و له ئه‌بوزه‌بی، كوه‌یت، به‌حره‌ین و عێراقیش به دوو خوله‌ك دوای خۆرئاوابوون دیار نامێنێت.
گوتیشی: له سووریا، ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین مانگ به 4 خوله‌ك دیار نامێنێت. له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن 6 خوله‌كی پێده‌چێت و له لیبیا و تونس و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی 7 خوله‌ك له دوای خۆرئاوابوون ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شی گوت: به گوێره‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، مانگی شه‌وی یه‌كه‌می شه‌وال به ئاسانی نابینرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه چوارشه‌ممه 5ی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك له شه‌رعزانان بڕوایان وایه ئاوابوونی مانگ دوای خۆر به‌سه بۆ پشت به‌ستن به بینینی و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ئامێریش نه‌بینرێت. هه‌ندێك له شاره‌زایانی بواری فه‌له‌ك بڕوایان وایه، ره‌نگه سێشه‌ممه ببێته جه‌ژن به‌و پێیه‌ی له هه‌ندێك وڵات پشت به شاهێدحاڵ ده‌به‌سترێت، نه‌ك ئامێر.
محه‌ممه‌د شه‌وكه‌ت عه‌وده، هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر جه‌ژن له‌سه‌ر بنه‌مای بینینی مانگ بێت، چوارشه‌ممه جه‌ژنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاهێدیدانی شاهێدحاڵه‌كان قبوڵ بكرێت، كه پێچه‌وانه‌ی زانست و لۆژیكه، ئه‌وا جه‌ژن ده‌كه‌وێته سێشه‌ممه و ره‌مه‌زان ده‌بێته 29 رۆژ.
