نوێترین

recent

16/04/2019

حکومەت موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی بەکاردەهێنێت




رێبوار کەریم، ئەندام پەرلەمانی کورد لە عێراق رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە، بەغدا موچەی مانگەکانی یەک و دو و سێی 2019ی ناردوە".دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت".

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی کانونی دوەمی 2019، رێبوار کەریم وتی، "بەغدا موچەی ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت، نابێت موچەی فەرمانبەران بۆ هیچ کارێکی دیکە بەکاربهێنرێت و ئەوە مافی فەرمانبەرانە"
دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت

رێبوار کەریم دەسخۆشی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دەکات بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایی و رایگەیاند، "پێویستە فەرمانبەران داکۆکی لە مافەکانیان بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن لە ئاست پێنەدانی موچەکانیان".

 دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت و لەئێستادا تەنها چەند وەزارەتێک موچەیان وەرگرتوە، تا ئێستاش دیارنیە کەی تەواوی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085