

بەپەلە و گرنگــ
هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارۆچكەی دوكان و ئەو گەشتیارە بەڕێزانەی ڕوودەكەنە سنورەكەمان
ئاگادارتان دەكەین سبەی ڕۆژی شەممە بەرواری ٦/٤/٢٠١٩ كاژمێر ٨ ی بەیانی بەنداوی دوكان ئاوێكی زۆرتر بەردەداتەوە و بەم هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێ یەكە بەبەراورد بەئەمڕۆ و ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر بەرزەبێتەوە
وە لەهەمان كاتدا هەموو فەرمانگە پەیوەندی دارەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هەماهەنگی تەواو كراوە و ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان و هەر حاڵەتێكی نەخوازراو
بۆیە داواكارین خۆتان بپارێزن و لە ڕۆخی زێ یەكە نزیك نەكەونەوە تاكوو هیچ مەترسیەك ڕووبەڕووتان نەبێتەوەو سەلامەت بن
بەنداوی دوكانیش هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نیە تەنها بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارە ئاوی زیاتر بەرداتەوە
لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراویش دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن
ژ.م/07701585794 سەرۆكی شارەوانی دوكان
07701437014 فەرمانگەی بەرگری شارستانی
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك
---------------------
ڕاگەیاندنی قائیمقامێتی قەزای دوكان
٥/٤/٢٠١٩