
وڵات _تایبەت
ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی 5-4-2019) مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عەبدوڵڵا به یاوه‌ری شاندێك له‌ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەو‌ڵەتیی هه‌ولێرەوە گەیشتە شانشینی ئوردن و لەگەڵ گەیشتنی، له لایەن ئەمیر فەیسەڵ، برای پاشای ئوردنەوە پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كات "وڵات" بارزانى له كۆڕبه‌ندى ئابورى هه‌رچه‌نده سه‌رۆكى وڵات نیه، به‌ڵكو ریزبه‌ندى ئه‌و میوانه تایبه‌تانه‌دایه كه شاى ئوردن به‌شێوه‌ى كه‌سى داوه‌تى كردوون كاریگه‌رى سیاسى و ئابورییان هه‌یه.
بۆچى بارزانى بانگهێشتى ئوردن كراوه؟
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار كه زانیارى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه هه‌بوو ئه‌وه‌ى بۆ "وڵات" باسكرد سه‌ردانى بارزانى جگه له‌وه‌ى سه‌ردانێكى ئاساییه بۆ به‌شدارییه له كۆڕبه‌ندى ئابورى "ده‌ریاى مردوو"، هاوكات له په‌ڕاوێزى دیداره‌كه‌دا چه‌ند دیدارێكى ئابورى و سیاسى ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ پارتنه‌ره ئابورى و سیاسیه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌وانه‌ش (شاعه‌بدولا كه په‌یوه‌ندى نیوان بارزانى و شا عه‌بدڵا) بۆ سه‌رده‌مى 70 كان ده‌گڕێته‌وى كه (مه‌لا موسته‌فاى بارزان) په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ (شا حسین)ى باوكى هه‌بووه، پەیوەندی بنەماڵەیی لەنێوانیان هەیە.
![]() |
مەسعود بارزانی و شا عەبدوڵا |
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان كه یه‌كێك بوو له به‌شدارانى وه‌فده‌كه‌ى پارتى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌وه ووتى "لەسەر داوای شا عەبدوڵڵا سەردانی ئوردنمان کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی دەریای مردوو. گرنگی ئەو سەردانەش بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی جەنابی سەرۆکە لەگەڵ شا عەبدوڵڵا".
شا عه‌بدوڵا مه‌به‌ستێكى دیكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى د.به‌رهه‌م ساڵح سةرؤك كؤمارى عيَراق و مه‌سعود بارزانیه
له‌لایه‌كى دیكه‌وه "وڵات" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه "شا عه‌بدوڵا مه‌به‌ستێكى دیكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى د.به‌رهه‌م ساڵح سةرؤك كؤمارى عيَراق و مه‌سعود بارزانیه، چونكه پێشتر له‌دیدارێكدا شا عه‌بدوڵا به‌لێنى به‌به‌رهه‌م ساڵح داوه ڕۆڵ ببێنێت له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخى كوردستان، بۆیه له په‌راوێز كۆڕبه‌نده‌كه‌دا شا عه‌بدوڵا هه‌وڵى ئاشته‌وایى ده‌دات له‌نێوان (بارزانى و ساڵح)دا.
ئاڵاى كوردستان له‌پشتى بارزانى بوو؟
تیمى فرۆكه‌خانه‌ى شاهانة، به‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان پێشوازیان له‌سه‌رۆكى پارتى كرد به‌بێ عێراق، ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و گرێییانه‌ى میدیاى عه‌ره‌بى توشى "گومان و دودڵى كردووه"، تائێستا ئه‌و وه‌ڵامه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه بۆچى ته‌نیا ئاڵاى هه‌رێم له‌پشتى بارزانیه‌وه هه‌ڵكرا.
![]() |
بارزانی و چەند سەركردەیەكی موساد |
دیدارى هه‌واڵگرى؟
ئوردن جگه له‌وه‌ى ناوه‌ندێكى گرنگى عه‌ره‌بیه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هاوكات به‌ناوه‌ندێكى هه‌واڵگرى زۆر گه‌وره ته‌ماشا ده‌كرێت، چونكه تاكه وڵاتى عه‌ره‌ببه په‌یوه‌ندییه‌كى دێرین و پته‌وى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، بۆیه زۆرجار ئوردن بووته ناوه‌ندێكى گرنگى جموجوڵه هه‌واڵگرییه‌كانى ئیسرائیل و دیدار و كۆبونه‌وه‌كان، پێده‌چێت له‌م سه‌ردانه‌دا بارزانى چه‌ند دیدارێك له‌گه‌ل به‌رپرسانى ئیسرائیل گرێ بدات.