
سبەینێ لە خولى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید میواندارى ئیبار دەکات و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش یارى لوتکە دەکەن.
لە هەفتەى ٣١ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، سبەینێ کاتژمێر 5:15 خولەکى ئێوارە لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئیبار یارى دەکات.
لە یارییەکى تردا و کاتژمێر 7:30 خولەکى شەو، ڤالانسیا لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى ڕایۆ ڤالیکانۆ دەبێتەوە.
لە یارى لوتکەى هەفتەکەشدا و کاتژمێر 9:45 خولەکى شەو، بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆ، میواندارى ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.
لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە ٧٠ خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بە جیاوازى هەشت خاڵ لە پێش ئەتلەتیکۆ مەدریدى پلەى دووەمەوەیە، کە ئەم ٦٢ خاڵى هەیە، ڕیاڵ مەدریدیش بە ٥٧ خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.