
سبەینێ لە خولى ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس لە یارى لوتکەدا میواندارى میلان دەکات و ڕۆماش ڕووبەڕووى سامپدۆریا دەبێتەوە.
لە هەفتەى ٣١ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، سبەى شەو کاتژمێر 7 دا لە بەهێزترین یارى هەفتەکەدا، یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى ئەى سى میلان دەکات.
یۆڤانتۆس، کە بە ٨١ خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە، پێویستى بە شەش خاڵ هەیە بۆ ئەوەى بەفەرمى نازناوەکە مسۆگەر بکات، ئەمە بێ گوێدانە ئەنجامەکانى ناپۆلى، کە بە ٦٣ خاڵ لە پلەى دووەمدایە.
لە یارییەکى تردا و کاتژمێر 9:30 خولەکى شەو، ڕۆما لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى سامپدۆریا دەبێتەوە.
ڕۆژى یەکشەممەش زۆربەى یارییەکانى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر 7ى شەو، ئینتەر میلان میواندارى ئەتلانتا دەکات و کاتژمێر9:30 خولەکیش، ناپۆلى لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر جەنەوا یارى دەکات.