

ئەمڕۆ منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ بە هۆی گولـلەی وێڵەوە لە هەڵەبجە گیانی لە دەست دا.
بە پێی زانیارییەكان منداڵەكە ناوی "ب ت ق"ە و خوێندكاری پۆلی چواری بنەڕەتیی بووە، ئەمڕۆ بە گولـلە گیانی لە دەست دا.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی هەڵەبجە، منداڵەكە بە هۆی گولـلەی وێڵ گیانی لە دەست داوە و پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی لە بارەی رووداوەكە دەستپێكردووە.