نوێترین

recent

16/04/2019

نێچیرڤان بارزانی هەڵمەتێکی یەک هەفتەیی بۆ پاککردنەوەی ژینگە رادەگەیەنێت



لە وتارێکی مەراسیمی رۆژی ژینگەی کوردستان نێچیرڤان بارزانی هەڵمەتێکی یەک هەفتەیی راگەیاند بۆ پاککردنەوەی ژینگە و سرووشتی کوردستان و داوای کرد هەموو تاکێکی کوردستان بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن.

نێچیرڤان بارزانی گوتی "ژینگە بابەتێکی زۆر گرنگ و خەمێکی گەورەی جیهانییە. ئەمڕۆ تەنیا رۆژێکە بۆ یادکردنەوەی، بەڵام بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ژینگە، ئەرکێکی هەمیشەییە. ژینگە، سەرەتا و ئاییندەی مرۆڤ و سەرچاوەی یەکەمی ژیانە، تاوەکو ژینگە پاکوخاوێنتر بمێنێتەوە، مەترسی لەسەر ژیان کەمترە".

نێچیرڤان بارزانی روویکردە خەڵکی کوردستان و داوای کرد "لە هەرکوێیەک پێمان کرا با دارێک، درەختێک، گوڵێک لە باخچەیەک، لە ئینجانەیەکدا بچێنین و وەکو هاوڕێی تەمەن لێی بڕوانین، چاومان لێی بێ تاوەکو گەورە دەبێت، ژینگەیەکی پاکتر و جوانترمان دەداتێ، با هەموومان هەوڵبدەین کەمتر ئۆتۆمبێل و گاز و سووتەمەنی بەکاربهێنین، کە دارێک بڕدرایەوە، لەجێگەی ئەو دوو دار بڕوێنین، بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ژینگە هیچ کاتێک کۆتایی نایەت و دەبێت خەم وئەرکی رۆژانەی هەموو تاکێکی ئەو وڵاتە بێت".


Picsart-24-02-23-21-31-09-085