نوێترین

recent

06/03/2019

هیومان ڕایتس ۆچ به‌شوێن نهینى زیندانیكردنى منداڵانه‌وه‌یه‌ له‌كوردستان


رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێک لە بارەی زیندانەکانی عێراق و کوردستان ئامادە دەکات بەگوێرەی راپۆرتەکە لە عێراق وهەرێمی کوردستان ۱٥٠٠ زیندانی کراوی نەوجەوانان هەن.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەو منداڵانەی زیدانی کراون لەژێر ئەشکەنجە دانیان بەوەدا ناوە ئەندامی رێکخراوی داعش بوون. 
رایتس وۆچ رونیشی کردۆتەوە راپۆرتیان بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان داوە و نیگەرانە لەوەی تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.
شایانی باسیشە پێشتر دیندار زێباری بەرپرسی وەڵام دانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان زانیاری نێو راپۆرتەکانی هیومان رایتس وۆچ لەبارەی ئەشکەنجەدانی منداڵانی زیندانییەکانی بە ناراست وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە داوە لە هەرێمی کوردستان مافی زیندانیان پارێزراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085