نوێترین

recent

06/03/2019

وادەی سەردانەکەی ئینسا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت


بڕیارە رۆژی ١٧ی ئازار خانمە گۆرانيبێژى ئەلبانى"ئینسا" کۆنسێرتێکی گەورە له هوتێل رۆتانای لە شاری هەولێر ئەنجام بدات، چەند رۆژێک بەر لە کۆسێرتەکەی دەگاتە هەرێم.

لەهەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، ئینسا لەبارەی کۆنسێرتەکەی لە شاری هەولێر نووسیویەتی"یەکەمجارە دێمە کوردستان، زۆر دڵخۆشم".

ئینسا وەک گۆرانیبێژێکی شێوازی پۆپ ستار کاردەکات بۆ یەکەمجارە دێتە هەرێمی کوردستان کە خاوەنی زۆرترین هەواداری کوردە.

پێشتریش پێش ئینساش، چەند خانمە هونەرمەندێکی وەک نانسی عەجرەم، نەجوا کەرەم، مریەم فارس، حەسنا مەتەڕ و دیانا کەرەزۆن و چەند هونەرمەندێکی دیکە کۆنسێرتیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085