موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم کە بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەش بکرێت دواکەوت و تا ئێستاش لە گەنجینەکانەوە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی مووچە ئاگادار نەکراوەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت بەڵام دابەش نەکرا.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند "تائێستا لە گەنجینەکانەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە بۆ ئەوەی سبەی پێنجشەممە مووچە وەربگرین و بەو پێیەش وەرگرتنی مووچەی وەزارەتەکەمان ئەگەر هەیە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو".
مانگانە وەزارەتی دارایی لەڕۆژی 5ی مانگ دەستی بەدابەشكردنی موچە كردووە، ئەم مانگە بەهۆی پشووەوە، لەڕۆژی 5ی مانگ دەستبەدابەشكردنی موچە نەكرا، وابڕیاربوو رۆژی 6ی مانگ دەستبەدابەشكردنی موچە بكرێَت.