
وڵات _ ڕۆژئاوای كوردستان
شه‌رڤانانى سوریاى دیموكرات ئاڵاى ڕۆژئاواى كوردستانیان له‌سه‌ر دوا پێگه‌ى داعش له باغۆز هه‌ڵكرد
چیا فورات فه‌رمانده‌ى گشتى ئۆپراسیۆنى گه‌رده‌لولى فورات پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م شه‌رڤانان و هه‌موو پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه و جیهان كرد به‌بۆنه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستیان هێنا ووتى "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ركه‌وتنى هه‌موو جیهان، به‌تایبه‌ت كورده".
چیا فورات ووتیشى "داعش كه‌وت و له‌جوگرافیاى ناوچه‌كه بوونى نه‌ما، به‌مزوانه‌ش ئه‌مه به‌فه‌رمى ڕاده‌گه‌یه‌نین".
ماوه‌ى 41 رۆژه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنى گه‌رده‌بولى فورات دژى دوا پێگه‌ى داعش ده‌جه‌نگن، ئه‌مرۆش سه‌ركه‌وتنیان ڕاگه‌یاند.