نوێترین

recent

23/03/2019

هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بارەی رووداوەكەی موسڵ كۆبوونەوە


لە كۆشكی سەلام لە بەغدا هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، كۆبوونەوەیەكی نائاساییان ئەنجامدا لە بارەی كارەساتەكەی موسڵ، كە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، هاوكات تاوتوێ بارودۆخی شارەكەیان بەگشتی كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پشتیوانی رێوشوێن و هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیران تایبەت بە رووداوە دڵتەزێنەكەی مووسڵ كرایەوە.

هەرسێ سەرۆكایەتی لە سەر زنجیرەیەك ڕێوشوێنی ئیداری و ئەمنی و ئابووری رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بەڕێوەبردنی شارەكە، هەروەها جەختیان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلە بۆ سزادانی كە متەرخەمان و سەبەبكارانی روودانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە و چارەسەركردن هۆكاری رووداوەكە و رێگانەدان بە دووبارە بوونەوەی كرایەوە.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان و جێبەجێكردنی داوا رەواكانیان لە ڕێگای پێكهێنانی لیژنەیەكی پەیوەست بە سێ سەرۆكایەتییەكەوە كرا.

هاوكات بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی كارەساتەكە كرد و هیوای خێرا چاكبوونەوەیان بۆ بریندارەكان خواست.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085