نوێترین

recent

23/03/2019

بەشداربووانی نەورۆزی ئامەد دەستگیر دەکرێن

پاش ئەوەی بە بەشداریی سەدان هەزار كەس بە درووشمی «بەدڵنیاییەوە سەردەكەوین و گۆشەگیریی دەشكێنین» لە شاری ئامەد یادی نەورۆز کرایەوە، دوای ئاهەنگی نەورۆز و لە كاتی گەڕانەوەیان 110 كەس لە بەشداربووانی نەورۆزی ئامەد دەستگیر كران.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز، دوای كۆتایی هاتنی ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد، پۆلیس هێرشی كردووەتە سەر بەشداربووان و دەیان كەسی دەستگیر كردووە و دەستگیركراوان براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەكە.

هاوكات، به‌شی ئاسایش و هه‌واڵگری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری ئیزمیر سكاڵای له‌سه‌ر ٣ په‌رله‌مانتار تۆمار كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ میانه‌ی قسه‌كانیاندا وشه‌ی «به‌ڕێز ئۆجالان»یان به‌كارهێناوه‌.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085