
مزگەوتی نوور لە شاری کرایستچێرچی نیوزلەند، کە یەکێک بوو لەو مزگەوتانەی هێرشی کرایەسەر و 42 موسڵمانی نوێژخوێنی تێدا گیانیان لەدەستدا، بۆ یەکەمجار لە دوای هێرشەکەوە کرایەوە.
رێوڕەسمی کردنەوەکە بە ئامادەبوونی خێزانی ئەو منداڵە 3 ساڵانەی کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدابوو، جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەند و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی شارەکە، دووبارە بە رووی نوێژخوێناندا کرایەوە.
ئەگەرچی دوای 8 رۆژ لە هێرشەکە مزگەوتەکە کرایەوە، بەڵام هێشتا دەرفەتی ئەوە نەبووە کە تەواوی شوێنەوارەکانی هێرشەکە بسڕدرێنەوە.
هێرشی سپیپێستێکی تووندڕەو بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایستچێرچی نیوزلەند لە رۆژی هەینی 15-3-2019 بووە هۆی ئەوەی 50 کەس گیانیان لەدەستبدەن کە 42 کەسیان لە مزگەوتی نوور بوو