نوێترین

recent

24/03/2019

شاسوار عەبدولواحید: شەقامەكانی سلێمانی چاك دەكەم


سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، موزایەدەكان بەردەوامن و قۆناغی چاككردنی بەشێك لە شەقامەكانی سلێمانی دەستپێدەكەین، دەشڵێت: “سەردانی چەند ناوچەیەكی دیكەی شارەكانمان كردوە و پشت بە خودای گە‌ورە‌ دوای ١٢ی شەو تەقە لە هەندێك پڕۆژە هەڵدەستێنین”.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، كە خۆی دەرچووی بەشی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانییە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، قۆناغی چاككردنی بەشێك لە شەقامەكانی سلێمانی دەست پێدەكەین، بەڵام دوای ئەم بارانە.

دەشڵێت: “سەردانی چەند ناوچەیەكی دیكەی شارەكانمان كردوە لە (دهۆك، هەولێر، هەڵەبجە و قەزاكان) پشت بە خودای گە‌ورە‌ دوای ١٢ی شەو تەقە لە هەندێك پڕۆژە هەڵدەستێنین ئەوانەی دە‌رەقەتی دێین و لە تواناماندا هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، “یەكێتی و پارتی و حیزبەكانی دیكەش هەوڵبدەن پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ خۆتان و داهاتوی منداڵەكانتان كۆبكە‌نە‌وە‌ نەك ئیشتان پێی بێت لە داهاتوو، دابەشكردنی وەزارەتەكان و شەڕە پۆستیشتان لە بیرنەچێت، دەزانم كاتی زۆری لێ گرتوون، خوا فرسەتتان بدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئێمە بودجەی حكومەتمان لا نییە و بیرە نەوتمان نەدزیوە، بەڵام شعورمان هەیە و بە‌م ئیمكانیەتە كەم و عەقڵە ئەندازیارییە هەوڵی باشتركردن دەدە‌ین، غە‌م دەخۆین هەندێك ناوچە بە پارەیەكی كەم چاكدەبێتەوە، كەچی هیچ كام لە بەرپرسانی حكومی خۆیان ناكەن بە خاوەن ئە‌و كە‌موكورتیانە.

شاسوار دەشڵێت: “ئێمە سیاسەت كردن لە شەڕە جوێن و شەڕە پەڕۆوە‌ دەگۆڕین بۆ شەڕی خزمەت و خزمەتكاری هاووڵاتیان، دڵنیام لەم كێبڕكێ شەریفانەدا، هاووڵاتیی سودمەندی یەكەمە”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085