
عه‌لی و زوحا له زانكۆی موسڵ یه‌كیان ناسی و خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا درووست بوو. ساڵی ٢٠١٣ بوون به ده‌ستگیراندار، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن داعش شاره‌كه‌ی داگیركرد و هه‌ردوو عاشقه‌كه‌ی له یه‌ك جیاكرده‌وه..
له كاتێكدا عه‌لی توانی له موسڵی هه‌ڵبێت، زوحا و كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌نده‌ی حوكمی داعش بوون و زوحا وازی له خوێندن هێنا.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له نێوانیاندا زۆر ئه‌سته‌م بوو به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی ئینته‌رنێت و موبایل له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، خۆشه‌ویستی عه‌لى بۆ زوحا وه‌ك خۆی به‌هێز مایه‌وه...
موسڵ رزگاركرا و دوو ده‌ستگیرانه‌كه به یه‌ك گه‌یشنه‌وه، به‌ڵام عه‌لی بڕیاریدا چاوه‌ڕێی زوحا بكات هه‌تاكو خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات پێش ئه‌وه‌ی هه‌وسه‌رگیری بكه‌ن.
نه‌ورۆزی ٢٠١٩.. زوحا له قۆناغی چواره و ٣ مانگی تر زانكۆ ته‌واو ده‌كات و له دوای ٧ ساڵ چاوه‌ڕوانی، هه‌وسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عه‌لی ده‌كات. ئاواتیشی ئه‌وه بوو ئاهه‌نگه‌كه‌یان له نزیكی رووباری دجله بكه‌ن، به‌ڵام وا دیاره دجله به هه‌ڵه له‌و ئاواته گه‌یشت چوونكه زوحا له رۆژی ٢١-٣-٢٠١٩ یه‌كێك بوو له قوربانیانی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ، و عه‌لی به ده‌ستی خۆی ٧ ساڵ خۆشه‌ویستی خسته ژێر گڵ.