نوێترین

recent

09/03/2019

یەكێك لەدامەزرێنەرانی گۆڕان كۆچی دواییكرد

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سەڵاح چاوشین، یه‌كه‌م سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد.
میدیایی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بڵاویكرده‌وه‌،  پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا سەڵاح چاوشین، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، دوای چەند ساڵێك لە توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆچی دوایكرد.
به‌پێی میدیای بزوتنه‌وه‌كه‌، بڕیارە كاتژمێر 12ی پاشنیوەڕۆ لەمەراسیمێكی سەربازی، تەرمەكەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلیەو بەرەو گۆڕستانی سەیوان له‌ شاری سلێمانی بەڕێبكرێت.
سەڵاح چاوشین لە ساڵی 1946 لە سلێمانی لە دایكبوە، یەكێك بوە لە پێشمەرگە سەرەتاییەكانی هەڵگیرسانەوەی شوڕشی نوێ‌و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆران بوەو ماوەی 4 ساڵ و نیو، یه‌كه‌م سكرتێری جڤاتی گشتی گۆران بوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085