نوێترین

recent

09/03/2019

بۆچی خوای گەورە قەلەڕەشی هەڵبژارد تاوەکو مرۆڤ فێری ناشتنی مردووەکانی بکات





هەموومان ئەزانین یەکەم تاوانی کوشتنی مرۆڤ لە نێوان نەوەکانی ئادەم بوو ،کاتێ قابیل هابیلی برای کوشت هۆکارەکەشی ڕق و قینەی شەیتان بوو بەرامبەر نەوەکانی 
ئادەم 
خوای گەورە قەلەڕەشێکی نارد تاوەکو مرۆڤ فێری ناشتنی مردووەکانی بکات 
توێژینەوە زانستیەکان دەریانخستووە کە قەلەڕەش 
زیرەکترین و فێڵبازترین باڵندەیە ، ئەمەش بۆ ئەوە ئەگەڕێننەوە کەوا قەبارەی مێشکی قەلەڕەش گەورەترە لە قەبارەی مێشکی باڵندەکانی تر کۆمەڵێک زانا پسپۆر لە بواری مامەڵەو هەڵسوکەوتی ئاژەڵ 
باڵندە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا قەلەڕەش یاساو سیستەمی تایبەت بەخۆیان هەیە ، هەر قەلەڕەشێک سەرپێچی یاسا بکات ئەوا سزا ئەدرێت ، هەر تاوانێک سزای 
تایبەتی خۆی هەیە 

هەر قەلەڕەشێک خواردنی بێچوەیەک بخوات سزاکەی لێکردنەوەی پەڕو باڵیەتی تاوەکو وەکو بێچوەکەی لێ دێت و
توانای فڕینی نامێنێ 

سزای تاوانی ڕوخانی هێلانەی قەلەڕەشێکی تر دروست کردنی هێلانەیەکی نوێ یە بۆ خاوەنی هێلانە ڕوخاوەکە 

تاوانی دەس درێژی کردنە سەر مێینەی قەلەڕەشێکی تر سزاکەی مردنە 

دادگاییکردنەکەش لەسەر زەوی ئەنجام ئەدرێت لەکێڵگەیەکی فراوان لە کاتێکی دیاری کراو دەستەی دادگا کۆئەبێتەوە
لەژێر چاودێریەکی توند تاوانبار ئەهێنن ، ئەبێت تاوانبار سەری خوار بکات و پەڕو باڵی بکاتەوەو هیچ دەنگێکی 
لێوە نەیەت ، وەکو دانان بە تاوانەکەی 
ئەگەر بڕیاری دادگا سزای مردن بوو ئەوا کۆمەڵێک قەلەڕەش هەڵئەستن بە جێبە جێکردنی بڕیارەکە لێدانی تاوانبارەکە 
تاوەکو مردن ،ئنجا یەکێکیان هەڵیئەگرێت و ئەیبات لەشوێنێک چاڵێکی بۆ هەڵ ئەکەنێت بە گوێرەی قەبارەی 
مردووەکە و ئەینێژێت ، دواتر لەسەر گۆڕەکەی بەدەنگێکی بەرز ئەقیڕێنێت وەک ڕێز لێنانێک لە مردووەکە هەروەها زاناکان ئەوەشیان سەڵماندووە کەوا قەلەڕەش 
تاکە باڵندەیە کەوا مردووەکانی ئەنێژێت 

هەربۆیەخوای گەورەلەقورئاندائەفەرموێت 

فَبَعَث اللهُ غُراباً یَبحَثُ في الٲَرض لِیُرِیَهُ كَیفَ یُواري سَوٲَةَ ٲَخیهِ قالَ یاوَیلَتا ٲَعَجِزتُ ٲَن ٲَكونَ مِثل هذا الغُراب فَٲُواري 
سوٲَةَ ٲَخي فَٲَصبَحَ من النَّادمین


Picsart-24-02-23-21-31-09-085