
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، چاپی کاغەزی
ڤیزا هەڵگیرا و چیدی مۆری هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەش لە ئارادا نییە و هەموو ئەمانەش
بە شێوەیەکی سیستمی جێبەجێدەکرێن.
مورتەزا عەبادی، کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر رەیگەیدووە:
"ئەم قۆناغە لەم کاتەدا بەم شێوەیەیە کە هەر بە گوێرەی رەوتی جاران خەڵک دەتوانن
لە ماڵەکانیانەوە یان لە کۆمپانیا جیاوازەکانەوە یان راستەوخۆ سەردانی نوێنەرایەتی
لە کۆنسوڵخنەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بکەن، سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزا یان
پشتڕاستکردنەوەی، ڤیزا داوابکەن".
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت: "لەم قۆناغەدا،
ئەوەی کە روویدا، باشترە خەڵکی ئازیزیش بیزانێت کە لە راستیدا چاپکردنی کاغەزی ڤیزا
هەڵگیراوە، واتە ئێمە ئێستا لاپەڕەیەکی پاسپۆرتەکان بۆئەوەی کە کاغەزی ڤیزا پێوە
بلکێنین، بە فیڕۆ نادەین. لە لایەکی دیکەشەوە، خاڵێک هەیە کە لەم قۆناغەدا بەدیهات،
ئەویش ئەوەیە کە چیدی مۆری هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە ئارادا نابێت و هەموو ئەمانەش
بە سیستم جێبەجێدەکرێن.
مورتەزا عەبادی دەشڵێت: "ئەم پشتڕاستکردنەوەیە،
لەبەر ئەوەیە کە پاسپۆرتەکان لە هەرێم و ناوچەکانی دیکە زۆر ئاشناییان لەگەڵ ئەم شێوازە
نوێیە نییە، گوتمان لەم کاتەدا نوسخەیەکی چاپی لە خودی ڤیزاکەیان پێ بدەن، خەڵک دەتوانێ
پابەندی ئەمەش نەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەیە کە هاوڕێیان خۆیان دڵنیا ببنەوە و هەمیش
هاوکارانمان لە پاسپۆرتەکانی دەوروبەر ئاشنایی پەیدا بکەن و دواتر بتوانن بێ دەرکردنی
ئەو چاپەش هاتووچۆ بکەن".