نوێترین

recent

09/03/2019

رۆژنامەیەکی ئەڵمانی داهاتی داعش ئاشكرا دەکات

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی ڕایدەگەنێت لەمساڵدا داهاتی داعش کەمی کردووە ئەویش بەهۆی لەدەستدانی زۆرینەی ناوچەكانی ژێر دەستیان.
رۆژنامەی (فرانكفۆرت تسایتونگ)ی ئەڵمانی رایگەیاندووە، كە تێكشكانی داعش لە عیراق و سوریاو گەمارۆدرانی لەشاری باغۆز، وایكردووە زۆرینەی داهاتەكەی لەدەست بدات و ناتوانێت پارە بۆ كردەوە تیرۆرستی و هێرشەكانی دابین بكات.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئێستادا داهاتی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە کەمی کردووە بۆ 50 ملیۆن دۆلار.
رۆژنامە ئەڵمانییەکە،  لە بەشێکی دیکەی ئەو راپۆرتەیدا باس لە مەترسیەكانی داعش دەكات كە وەك گروپ و لایەنی سەربازی رەنگە لەناو بچن، بەڵام وەك ئایدۆلۆژی هەر دەمێننەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085