نوێترین

recent

09/03/2019

ڕێباز حەملان: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە

وڵات_هەولێر: وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیگەیاند "پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە".
ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "لەگەڵ لادانی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ڕازامەندی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی پلە وەزیفی فەرمانبەران كە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرابوو".
ووتیشی "ئەوە مافێكی یاسایی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە ئەو مافەیان دەدرێتەوە".

هەر فەرمانبەرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مافی ئەوەی هەیە چوار ساڵ جارێك موچەكەی بڕواتە پێشەوە پلەیەكی وەزیفی پێشكەوێت، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی موچەكەی دەبێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085