
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانه‌وه په‌یامێكی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی قسەکە‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش، ته‌نها پاره‌ی یه‌ك ساڵ سه‌رفده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌قی په‌یامه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاندووە، "برا جوتیارەکانم، ئێستا له‌شوێنی ئیسراحه‌تی په‌رله‌مانتاران دانیشتبوم، به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی هۆڵی به‌دیلی په‌رله‌مانی كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای مه‌رحه‌باو هه‌واڵ پرسین، ته‌نها داوای پاره‌ی جوتیارانم لێ‌كرد، له‌وه‌ڵامدا وتی با پاره‌ی ئه‌مساڵ بده‌ین، هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین كه ئه‌وه‌ی تریش ده‌ستخه‌ین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه، ڕێبین شه‌مامكی پارێزه‌ری خۆبه‌خش له‌كه‌یسی جوتیارێكی هه‌رێمی كوردستان له‌پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ڕه‌سافه، جارێكی دیكه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015و 2016) ده‌ركردو