نوێترین

recent

07/03/2019

سبەی سەركردایەتی یەكێتی كاندیدەكانی بۆ حكومەت و پەرلەمان دیاریدەكات

وڵات_سلێمانی:
سبەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ بڕیاردان لەبارەی دیاریكردنی كاندیدانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی دادی حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە.
نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دووەم رۆژی شەشەمین دیداری سلێمانیدا راگەیاند، "سبەینێ هەینی كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەدا لەبارەی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەكرێت، هاوكات كاندید بۆ پۆستەكانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دادی حكومەتی عێراق دیاریدەكرێن.
پێشتر "وڵات" ئاشكرای كردبوو، ڕێواس فایەق كاندیدی یەكێتیە بۆ  پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، حاكم سمكۆ بۆ وەزیری دادی حكومەتی عێراق، پێدەچێت دەرباز كوسرەت ڕەسوڵیش بكرێت بەجێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085