نوێترین

recent

07/03/2019

دكتۆر بەرهەم لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی پارتی فەرامۆش دەكات




وڵات_ دەنگی ئەمریكا: زیاد كاكە ڕەزا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت" نەسەرۆكایەتی ئەنجومەن وە نە هیچ فراكسیۆنێك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیدارەكەی سلێمانی بانگهێشت نەكراووە، هەتا دوێنێ سەرۆكی ئەنجومەن و بەڕێزەكانی تر لەسەرۆكایەتی گلەییان كرد، دەشڵێت" " ئەمە پێنجەمین ساڵە لە ئەنجومەنی پارێزگا ئەندامم ، لەدیداری سلێمانیدا ئەنجومەنەكە ناخوێننەوە و بانگ ناكرێین.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە هۆكاری بەشداری نەكردنیان پەیوەندی بەبڕیاری حیزبەكەیانەوە هەبوبێت و وتی" بەهیچ جۆرێك هیچ بڕیارێكمان لەحیزبەوە بۆ نەهاتووە كەبەشداری دیداری سلێمانی نەكەین بەڵكو ، هۆكاری بەشداری نەكردنمان تەنها ئەوەبووە كە بانگهێشتنەكرابوین، هەروەها دەشڵێت" نەخوێندنەوەیان(بانگهێشتنەكردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیداری سلێمانی)" بۆ چەند ئەگەر و هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەو ڕوەوە وتی" سێ -چوار ئەگەر هەیە كە ئایا ئەوان"زانكۆی ئەمریكی" ئەنجومەنی پارێزگا لەبەر چ هۆكارێك ناخوێننەوە؟ ئایا ئەمە بیرچوونە؟ یا بێ ئاگاییە، یاخود "حساب نەكردنە" بۆ ئەنجومەنی پارێزگا؟ نازانم!، زیاد كاكە ڕەزا بونی ئەو جۆرە دیدارانەی بەگرنگ "وەسف"كرد بەڵام لەهەمانكاتدا وتی" كێشەی هەرێمی كوردستان لە پایتەختی هەرێمەوە چارەسەر دەكرێت، كێشەی عیراقیش لە بەغددای پایتەختەوە."ڕاشیگەیاند" ئەم دیدارانە بۆ گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینەوە و گوێگرتنە، لەهەموو دانیشتن و شوێنێكدا دەكرێت ئەم جۆرە ڕا و سەرنج گۆڕینەوانە وەك خۆم هیچ ئەنجامێكم لەم دیدارانەی سلێمانی بۆ شارەكە و گشتی نەبینیووە."
لەسەرەتای وتووێژەكەدا لەبارەی هۆكاری بەشداری نەبونیان لە دیداری سلێمانی، زیاد كاكە ڕەزا وتی" ئەمە پێنجەمین ساڵە لە ئەنجومەنی پارێزگا ئەندامم ، لەدیداری سلێمانیدا ئەنجومەنەكە ناخوێننەوە و بانگ ناكرێین، ، بۆیە دور و نزیك ئاگاداری نین، ئەوەندەی من بزانم بانگهێشتنامە نە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، نە بۆ سەرۆكایەتیەكەی نە بۆ هیچ فراكسیۆنێكی ناو ئەنجومەن نەهاتووە، هۆكاری نەچونی ئێمەش بۆ ئەو دیدارە پەیوەندی بەوەوە هەیە كە بانگهێشت نەكراوین هیچ پەیوەندی بەلایەنی سیاسیەوە نیە."
وتیشی" وەك فراكسیۆنی پارتی ئەگەر بانگهێشتی دیدارەكە بكراینایە ئەوە لەكاتی خۆیدا قسەیەكی ترمان دەبوو بەڵام ئێستا هەرچی بڵێین تازە ئێـمە هەر بانگهێشت نەكراوین."
سەبارەت بە هۆكاری بانگهێشتنەكردنیان، زیاد كاكە ڕەزا وتی" بەداخەوە كە ئەنجومەنی پارێزگا نەخوێنراوەتەوە لەم دیدارە، بەڵام وەڵامی هۆكارەكەی لای ئێمە نیە، هەتا دوێنێ لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا باس كرا وەك گلەیش گلەیی كرا كە بانگهێشت نەكراون، سەرۆكایەتی ئەنجومەن كە لە سەرۆك و جێگرەكەی و سكرتێر پێكدێت، لەگەڵ ئەوەی سەرۆكەكەی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە ئەوان دەیانوت بانگهێشت نەكراوین."
زیاتر ڕونیكردەوە" من وەك خۆم هیچ گلەیم نەكرد، بەڵام ئەو برادەرانەی تر، كاك ئازاد (سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی-پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان)گللەییەكەیان بەو جۆرە بوو كە دەبوو ئەنجومەنیش بخوێنرایەوە."
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی پێی وایە هۆكاری بانگهێشت نەكردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیدارەكەی سلێمانی وەك خۆی دەڵێت"نەخوێندنەوەیان" بۆ چەند ئەگەر و هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەو ڕوەوە وتی" سێ -چوار ئەگەر هەیە كە ئایا ئەوان"زانكۆی ئەمریكی" ئەنجومەنی پارێزگا لەبەر چ هۆكارێك ناخوێننەوە؟ ئایا ئەمە بیرچوونە؟ یا بێ ئاگاییە، یاخود "حساب نەكردنە" بۆ ئەنجومەنی پارێزگا؟ نازانم!"
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیكردەوە بڕیاری حیزبەكەیان بۆ هاتبێت بۆ بەشداری نەكردنیان، وتی" نە ئەمساڵ نە ساڵانی ڕابردوو هیچ بڕیارێكمان لە حیزبەوە بۆ نەهاتووە كە بەشداری دیداری سلێمانی نەكەین، بەڵكو هۆكاری بەشداری نەكردنمان تەنها ئەوەبووە كە بانگهێشت نەكراوین."
شەشەمین ساڵە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دیدار ئەنجام دەدات، دیدارەكە لەژێر ناونیشانی "عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بەرەو سیستمێكی نوێی هەرێمایەتی" بەڕێوەدەچێت.
زیاد كاكە ڕەزا بونی ئەو جۆرە دیدارانەی بەگرنگ "وەسف"كرد بەڵام لەهەمانكاتدا وتی" كێشەی هەرێمی كوردستان لە پایتەختی هەرێمەوە چارەسەر دەكرێت، كێشەی عیراقیش لە بەغدای پایتەختەوە، ڕاشیگەیاند" ئەم دیدارانە بۆ گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینەوە و گوێگرتنە، لەهەموو دانیشتن و شوێنێكدا دەكرێت ئەم جۆرە ڕا و سەرنج گۆڕینەوانە وەك خۆم هیچ ئەنجامێكم لەم دیدارانەی سلێمانی بۆ شارەكە و گشتی نەبینیووە."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085