نوێترین

recent

24/03/2019

به‌رگریكارێكى مه‌درید به‌یه‌ده‌گ ئاماده‌یه‌ به‌س بچێته‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌



یاریزانێکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ناوی بە یانەی بارسێلۆنا بەستراوەتەوە، بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو.
یانە کەتەلۆنییەکە بۆ جێگرتنەوەی خۆردی ئەلبا و هاوکارییکردنی یاریزانەکە لە باڵی چەپ، بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بیباتە ریزەکانی.

لویس دەیەوێت نازناو بباتەوە، لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیش گەیشتن پێیان هەندێک قورسە، بۆیە یاریزانەکە ئامادەیە بۆ بارسێلۆنا یاریی بکات.


دوای رۆیشتنی لوکاس دینی، ئێستا ڤالڤێردی هەندێجار پشت بە خوان میراندا، یاریزانی تیپی دووەمی بارسێلۆنا دەبەستێت لە جێگەی ئەلبا.
ئاماده‌یه‌


راهێنەری بارسێلۆنا دەیەوێت یاریزانێکی دیکەی لە باڵی چەپ هەبێت، بۆ ئەوەی هەندێکجار پشوو بە ئەلبا بدات، رۆژنامە موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەکەش ئاشکرایکردووە، فیلیپی لویس، بەرگریکەری بەرازیلی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە وەک یاریزانی یەدەگیش بۆ بارسا یاریی بکات و هیچ کێشەیەکی نییە.

هەرچەند بارسێلۆنا دەیەوێت نیکۆلاس تالیافیکۆ، یاریزانی یانەی ئەیاکس بگوازێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنییە بەشێوەی یەدەگ بەشداری لە یارییەکاندا بکات، بۆیە بارسا بیر لە بەرگریکەرێکی دیکە دەکاتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085