
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر زیاتر ٣٠٠ كیلۆگرام هەنگوین كە گومانی خراپبوونیان لێدەكرێت.
لەڕاگەیەنراوێكدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە زانیارییان پێگەیشتووە لەسەر هەبونی بڕی زیاتر لە ٣٠٠ كیلۆگرام هەنگوین كە گومانی خراپ بوونی لێ دەكرێت، لیژنەی یەك بەدواداچوونی بۆ هەنگوینەكە كردووە و دەستی بەسەردا گرتوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی هەنگوینەكه لە ١٤ تەنەكە و ١٢ سەتڵی گەورە پێكهاتووه و نمونەكەشی رەوانەی بەڕیوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كراوە بۆ پشكنین و دەركەوتووە كە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.