
پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ پارێزگاری نەینەوا
و جێگرەکەی دورخستەوە
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-3-2019 بۆ دەنگدان لەسەر لەکارلادانی نۆفەل عاگووب، پارێزگاری
نەینەوا و هەردوو جێگرەکەی، هەروەها تاوتوێکردنی راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان
لە پارێزگای نەینەوا کۆبۆوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە؛ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر لەکارلادانی پارێزگاری نەینەوا نۆفەل
عاگووب و هەردوو جێگرەکەی دەدات بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە شاری مووسڵ، کە بووە هۆی
مردنی 120 کەس و برینداربوون و بێسەروشوێنی بوونی ژمارەیەکی دیکە.
پێنج شەممەی رابردوو بەلەمەێک کە 187 سەرنشینی
هەڵگرتبوو لە پیاو، ئافرەت و منداڵ بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ دوورگەیەکی گەشتیاری
لەنێو رووباری دیجلە لە شاری موسڵ نقوم بوو تا ئێستا تەرمی نزیکەی 100 کەس دۆزراوەتەوە و چارەنوسی ئەوانی دیکەیش نادیارە.