
وڵات _ شەنگال
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەڕ و پێکدانان لە نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەند چەکدارێکی داعش لە ناحیەى بلێچ ڕوویداوە.
سهرچاوهیهكى ئهمنى له شهنگال ڕایگەیاند، دوای ئەوەى ئەو چەکدارانە هاتوونەتە گوندی سیب عەماش لە ناحیەی بلێچ لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە هێرشکراوەتە سەریان و دوو چەکداری داعش کوژراون.
ئهو سهرچاوه ئهمنیه باسى ئهوهشیكرد یەکێک لە چەکدارەکانی داعش خۆی تەقاندووەتەوە بەڵام هیچ زیانێک بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەگەیشتووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ، دوێنێ هەسەدە دوا ناوچەى داعشی لە سوریا کۆنترۆڵکرد و وەک بەشێک لە چاودێران دەڵێن پێ دەچێت چەندین چەکداری داعش هاتبنەوە سنورەکانی عێراق