
وڵات _ تایبه‌ت |
نه‌ورۆز كێشه ده‌خاته نێوماڵى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و دلێر گه‌رمیانى دژى بۆچونه‌كانى عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌وه‌ستێته‌وه.
ڕۆژى 20ى ئازارى ئه‌مساڵ عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى وه‌كو په‌یامێك بۆ لایه‌نگرانى خۆى له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه ڕۆژى نه‌ورۆز كه (21/3)ى هه‌ر ساڵێكه، چ به‌ڕۆژى تازه‌و سه‌ره‌تاى ساڵ دابنرێ، چ به‌یادی ده‌ربازبوون له حوكمڕانیی حوكمڕانێكى خوێن مژ‌و دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسیی كوردی، یادكردنه‌وه‌ى شتێكى ڕه‌وایه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ى شه‌ریعه‌تدابێ.
ئه‌مه بۆچونه‌ى ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌چوارچێوه‌ى كیبێكى ئه‌ودایه كه پێشتر بڵاویكرده‌وه و به‌ناوى (هه‌ڵسه‌نگاندنێكى شه‌رعى بۆ یاد و بۆنه‌كان) له‌وێدا به‌ڕوونى دان به نه‌ورۆزدا ده‌نێت، ئه‌م كتێبه هه‌ر ئه‌وكات كێشه‌ى له‌ناو كۆمه‌ڵدا دروستكرد به‌جۆرێك سه‌له‌فیه‌كانى ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه دلێر گه‌رمیانى سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات نیگه‌ران بوون به كارێكى ناشه‌رعیان وه‌سفكرد.
هه‌مان ڕۆژ كه عه‌لى باپیر ووتاره‌كه‌ى له‌سه‌ر نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه، دلێر گه‌رمیانى ڕابه‌رى سه‌له‌فیه‌كانى ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى ئه‌و حیزبه ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌و به‌ناوى (ئاهەنگی نەورۆز ڕیگە پێدراوە یان نا؟) له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا نه‌ورۆز به‌كوفر داده‌نێت و ده‌ڵێت " بە شێوەیەکی گشتی موسڵمانان ڕێگەیان پی نەدراوە بۆ هیچ یەکێک لەو داب و نەریتانەی کە دەبنە هۆی کوفر ، نەورۆز بۆ موسلمانان رۆژیکی ئاساییە ڕێگە پێدراو نییە بۆ کردنی هەر چالاکیەک کە بەشێکە لەو کوفرانەی کە دەیکەن لەو ڕۆژانەدا".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وڵات" ئه‌م دوو بۆچونه كۆمه‌ڵى ئیسلامى كردووه به‌دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان به‌شوێن قسه‌ى ئه‌میرى كۆمه‌ڵ چوون و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شیان كه زیاتر توندڕه‌وه‌كانن به‌شوێن قسه‌كه‌ى دلێر گه‌رمیانیه‌وه‌ن.
عومه‌ر گوڵپى یه‌كێكه له‌كادیره باڵاكانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و به‌پیاوێكى ڕۆ شنبیر و میانڕه‌و له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ناکرێت گەلێک کە خواى گەورە زمانى تایبەت، مێژووى تایبەت، کلتورى تایبەت، نیشتیمان و جوگرافیاى تایبەتى پێ بەخشیبێت، رۆژێکى تایبەت بەخۆى نەبێت، ده‌ڵێت " ئەو ڕۆژە تایبەتە ئەگەر نەورۆزە یان هەر ڕۆژێکى تر جەژنى نەتەوەییە".
به‌ڵام به‌شێكى زۆر له لایه‌نگرانى دلیر گه‌رمیانى ئه‌م جۆره بۆچونانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه، لادانه به‌ره‌و كوفر، ئه‌مه‌ش به لادانى ئاڕاسته‌ى دروستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌زانن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وڵات" له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندین كادیرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه سه‌ربه باڵه سه‌له‌فییه‌كه‌ن، نیگه‌راننیان گه‌یاندووه‌ته لاى دلێر گه‌رمیانى و پێیان وتووه "ئه‌م دۆخه جێگه‌ى قبوڵ نیه".
كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، ساڵى 2001 له‌ناوچه‌ى خورماڵ دروستبوو له پێكهاته‌ى (نه‌هزه، باڵى عه‌لى باپیر، باڵى بیلایه‌نه‌كان، باڵى شێخ محمه‌د به‌رزنجى).