نوێترین

recent

23/03/2019

پارتى سه‌رقاڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌

وڵات _ ئاژانسەكان

پارتى سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى هه‌موارى پرۆژه‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌ به‌بێ یه‌كێتیش پرۆژه‌كه‌ تێپه‌ڕ ده‌كات 

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان به‌میدیاى سێبه‌رى حیزبه‌كه‌ى راگەیاندوه‌ "بە هاوكاری لایەنەكانی دیكە سەرقاڵی كارەكانی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانین، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بەبێ‌ یەكێتی ئەو كارە نەكریت، بەڵام ئەگەر هەر نەهاتن، كارەكانی هەموواری یاساكە راناگیرێ‌".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو "تاوەكو نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، لە هەمواری یاساكە ئەو بڕەگەیەی دەستكاری دەكرێت كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ناو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێ‌، نەك خەڵكی".

یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی پەرلەمانی كوردستان لەم خولەدا هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە، بەجۆرێك یاساكە هەموار دەكرێتەوە، بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ‌.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085