
دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی مووچە، ئەو
فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، سەرپشكن بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی
هەرێم ئاشکرای کردووە: دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سیستمی پاشەكەوتی مووچە، ئەو
فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، دەتوانن پێش كۆتایی مۆڵەتەكەیان، بگەڕێنەوە
سەركارەكانیان و مۆڵەتەكەیان بپچڕێنن.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای
كردووە، بڕیارەكە تەنها مامۆستایان ناگرێتەوە لە ئێستادا، چونكە بەپێی رێنمایی، لە
وەزری دووەمی ساڵی خوێندندا، بەهیچ شێوەیەك مۆڵەتەكانی (دایكایەتی و بێ موچە) هەڵناوەشێتەوە.
وتیشی، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی 2019،
لە چاوەڕوانی بەغدادن ،هەركات بەغداد پارەی ڕەوانە كرد راستەوخۆ دەست دەكرێت بە
دابەشكردنەوەی مووچە، وتیشی بەڵام تا ئێستا وادەی ڕەوانەكردنی پارەكە دیاری نەكراوە.